هاتووچۆ لە ئامەد ئاسایی بووەوە

ئۆپەراسیۆنی توركیا دژی پەكەكە لەناوچەكە كۆتایی ھات

K24 - ھەولێر

پارێزگاری ئامەد لە باكووری كوردستان رایگەیاند، دوای قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە ناوچەکانی لجێ و هانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.

تا ئێستا لایەنی ئەمنی زانیاری لەبارەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام میدیاکانی تورکیا باس لە کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازی باڵای پەکەکە لە نزیک لجێ دەکەن.

بەھۆی چالاكییە سەربازییەكانی پەكەكە و ئۆپەراسیۆنی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا، زۆرجار ھاتووچۆ لە ناوچەكانی باكووری كوردستان قەدەخە دەكرێت، ئەمەش كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵكی باكووری كوردستان.