ڤیدیۆیه‌كی هێرشكاره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی پاریس بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولیر:
ڤیدیۆیه‌كی نوێی هێرشكاره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "ئۆرلی" باشوری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌و هێرشكاره له پشته‌وه باوه‌ش به سه‌ربازێكی ناو فرۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كات و ده‌یه‌وێت چه‌كه‌كه‌ی لێبستێنێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و رووداوه بوو، كه ترس و كێشه‌یه‌كی زۆری له دووه‌م قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ڕه‌نسادا درووستكرد.
ڤیدیۆكه له لایه‌ن كامێراكانی چاودێری وێنه‌گیراوه، زیاد بن بلقاسم، ته‌مه‌ن 39 ساڵان ده‌بینرێت له پشته‌وه په‌لاماری سه‌ربازه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌دات و چه‌كه‌كه‌ی وه‌ك پارێزگاری له خۆی به‌كارده‌هێنێت و ده‌مانچه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ری و فه‌رمان به سه‌ربازه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات، چه‌كه‌كانیان دابنێن.
سه‌ره‌نجام هێرشكاره‌كه كوژراو، دوای چه‌ندین كاتژمێر نائارامی، ره‌وشی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاساییكرایه‌وه.