رۆڵێكی ناروونی له كۆشكی سپی‌دا هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
رۆڵی ئیڤانكا له ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی باوكی‌دا تا دێت فراوانتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كچه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك، هیچ پۆستێكی فه‌رمی له كۆشكی سپی‌دا پێنه‌سپێردراوه، به‌ڵام له ئۆفیسه‌كانی به‌شی رۆژئاوای كۆشك كارده‌كات، له‌و نزیكانه‌ش ده‌توانێت زانیاری نهێنی ده‌ستبكه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ركێكی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌و به‌شه‌دا به فه‌رمی نییه.
جیمی گۆریلیك، پارێزه‌ر و راوێژكاری ئیتیكیی ئیڤانیكایه، رۆژی 20/3/2017 گوتوویه‌تی" منداڵه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ، هیچ پۆستێكی فه‌رمی نییه، به‌ڵام له به‌شی رۆژئاوای كۆشك ئۆفیسێكی هه‌یه و ئامێری په‌یوه‌ندی حكومه‌تیشی له‌به‌رده‌ستدایه، له رووی ئه‌منییه‌وه رێگه‌یدراوه ده‌ستی به زانیاری نهێنیش رابگات".
گۆریلیك ده‌ڵێت" ئیڤانكا په‌یڕه‌وی له هه‌موو ئه‌و بنه‌ما ره‌وشتییانه ده‌كات كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت دانراوه".
له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری " Politico " ی ئه‌مریكی، ئیڤانكا دانی به‌وه‌داناوه كه بێ ئه‌وه‌ی پۆستی فه‌رمی هه‌بێت، رۆڵێكی ناڕوونی هه‌یه له كۆشكی سپی‌دا، ئه‌مه‌ش كارێكه پێشتر له كۆشكی سپی‌دا هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
ئیڤانكا گوتوویه‌تی" به‌رده‌وام ده‌بم له ئامۆژگاری و راوێژ بۆ باوكم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو ته‌مه‌نمدا كردوومه،"، له كاتێكدا له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا رووینه‌داوه كوڕ یان كچه گه‌وره‌ی سه‌رۆك كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی له كۆشكه سپییه‌كه‌دا هه‌بووبێت، به‌ڵام ئیڤانكا ده‌ڵێت" من هه‌موو بنه‌ما ره‌وشتییه سه‌پێنراوه‌كان په‌یره‌و ده‌كه‌م وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌ریكی دیكه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م".
له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ بووه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئیڤانكاش به‌رده‌وام وه‌ك سێبه‌رێك له ته‌نیش باوكی و له كۆڕ و كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی جیهان ده‌ركه‌وتووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیڤانكا، ناوی جارید كۆشنه‌ره و ئه‌و به فه‌رمی كراوه‌ته راوێژكاری سه‌رۆك، له دوایین ده‌ركه‌وتندا له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی سه‌رۆك، رۆژی هه‌ینی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی راهێنانی پێشه‌یی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت.
ئیڤانكا له دامه‌زراوه‌كه‌ی تره‌مپ وازیهێناوه، ئه‌و دامه‌زراوه‌ی پێش ده‌ستبه‌كاربوونی باوكی وه‌ك سه‌رۆك، به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌ڵام تا ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به جل و به‌رگ.