مەولەوی شاعیر كرێچییە

خاوەنی زەوییەكە داوایكردووە كرێی چەند ساڵی دانانی پەیكەری مەولەوی لەسەر زەوییەكەی پێبدرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

 لە ھەڵەبجە تەنھا بەشێک لە خێزانەکان و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکوومەت لە خانووی كرێدانین، بەڵكو بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، پەیکەری مەولەوی شاعیر لە 1/3/2009 کرێچیە و خاوەن زەویەکە بۆ کرێی ھەرمانگێک داوای 2 ملیۆن دینار لە شارەوانی ھەڵەبجە دەکات، دادگای بەرایش بڕیاری پێدانی ئەو کرێیەی بەخاوەن زەویەکەی دەرکردووە، بەجۆرێک لە مانگی ئازاری ساڵی 2009 تاسەرەتای مانگی کانوونی یەکەم ساڵی 2013 بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای بەرایی ھەڵەبجە سەرۆکایەتی شارەوانی پێویستە بڕی 112 ملیۆن دینار بداتە خاوەن ئەو زەویەی پەیکەرەکەی مەولەوی شاعیری تێدا دانراوە.