پارێزگای به‌سرا وێرانه‌یه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی لێنییه
K24 - بەسرە
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی بەھارو جەژنی نه‌ورۆز، بەھۆی نەبوونی شوێنی گەشتیاری لەشارەكانی خواروی عێراق بەتایبەتی پارێزگای بەسرە، گه‌شتیارێكی زۆر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه روو لە هه‌رێمی كوردستان دەكەن، كوردستان24 سه‌ردانی یه‌كێك له به‌ناوبانگترین سه‌یرانگه‌كانی پارێزگای به‌سره له خواروی عێراقی كردووه، كه به سه‌یرانگه‌ی سیبا ناسراوه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه سه‌ره‌ڕای بوونی داهات و ئاو و خاكێكی باش، كەچی تائێستا خزمەتگوزاری لە سەیرانگاكاندا نییە.