كەشناسی پێشبینی بەفر بارین دەكات

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوردەبێت و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت، لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی