ریال مه‌درید دوو یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید دوو یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ 22 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی Expressـی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كریستیانۆ و ناجێگیری ئاستی دوو یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی یوڤێنتۆس خستۆته گه‌ڕ.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر پێرێز له كڕینی دیبالا شكستی هێنا، هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمان ده‌ستپێده‌كات.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌ركه‌وت، دواتر له 2003 بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگ و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری برده‌وه، دواتر له هاوینی 2009 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش 19 گۆڵی كردووه.