داهاتووی واین روونی ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو واین روونی له ده‌ره‌وه‌ی مۆرینهۆ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كوڕه زێرینه‌كه‌ی ناچار كردووه كه یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت
ئه‌مڕۆ 22 ئاداری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه واین روونی له په‌یوه‌ندی كردنی به ریزه‌كانی وێستهام یونایتد نزیكبۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، روونی دوای جێهێشتنی مانیۆ، نایه‌وێ له پریمه‌رلیگ دووربكه‌وێته‌وه، وێستهام یونایتدیش نزكترین یانه‌یه و ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو یارییان بۆ بكات.
روونی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد ته‌نیا له 9 یاری، یاریزانی سه‌ره‌كی بووه.
روونی31 ساڵان، له هاوینی 2019 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتای دێت، تا ئێستا پێنج ناسناوی پریمه‌رلیگ و ناسناوێكی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهیناوه.