دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون
K24 - هه‌ولیر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی شاری شنگال، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كراوه و له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه به سووكی برینداربوون".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، دوای ته‌قه‌كان ده‌ستبه‌جێ پشكنێن بۆ ناوچه‌كه كراوه و هیچ چه‌كدارێك نه‌بینراوه‌و كه‌س نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌كان كراوه باره‌گای چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ی تێدایه و گومان ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه په‌كه‌كه‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه" ئه‌مه یه‌كه‌مجارنییه ئه‌و كارانه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كرێت له‌و ناوچه‌یه و چه‌ندین جار چه‌كدار و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بینراون كه هه‌وڵیانداوه به نهێنی وێنه‌ی پێشمه‌رگه بگرنت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، پێشمه‌رگه‌كان به ئۆتۆمبێلیك ده‌یانویست بچنه ناو شار، له نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له سه‌ربانی ماڵانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به‌و هۆیه‌وه بریندار بوون.
په‌یامنێر: نیعمه‌ت مارۆنسی