سەربازانی روسیا بەشداری لە جەژنی نەورۆز دەكەن

فەرماندەیەكی سەربازیی روسیا لە حەلەب ئارمی یەپەگە بە جلوبەرگە سەربازییەكانی ھەڵواسیوە

K24 - ھەولێر

سەربازانی روسیا لە شاری حەلەب بەشداری لە جەژنی نەورۆز دەكەن و بە وێنە و ئارمەكانی یەپەگە و یەپەژە وێنە دەگرن.

ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاوی كردەوە ئاندرێی ڤۆلكۆڤ فەرماندەی سەربازیی روسیا لە حەلەب ئارمی یەپەگە بە جلوبەرگە سەربازییەكانی ھەڵواسیوە و بەشداریی لە جەژنی نەورۆز كر كە لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب رێكخرا.

لە دوایین شەڕی حەلەب، ھێزە سەربازییەكانی روسیا بە ئاشكرا چوونەتە ناو شارەكە، كە گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بە یەكجاری لەم شارە دەركران.

چەند رۆژ بەر لە ئێستا وێنەی كاروانی ھێزەكانی روسیا لە عەفرین بڵاوكرایەوە.

ئاندرێی ڤۆلكۆڤ فەرماندەی سەربازیی روسیا لە حەلەب ئارمی یەپەگە بە جلوبەرگە سەربازییەكانی ھەڵواسیوە، 21 ئاداری 2017
ئاندرێی ڤۆلكۆڤ فەرماندەی سەربازیی روسیا لە حەلەب ئارمی یەپەگە بە جلوبەرگە سەربازییەكانی ھەڵواسیوە، 21 ئاداری 2017