یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كات

پارتی ده‌ڵێت: " پێشمەرگە واقیعی کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندووە"

K24 - كه‌ركووك:

بڕیارە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەست بەگفتوگۆ بکات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووك لەبارەی پڕۆژەیەک, بۆ گەڕانەوەی کەرکووك بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەکۆمەڵێك تایبەتمەندییەوە.

وەک خۆیشيان باسی لێوە دەکەن, دەیانەوێت پڕۆژەکە ببێت بە پڕۆژەی سەرجەم لایەنە کورديیەکان, نەك بەتەنھا ھی یەکێتی، پارتیش پێشوازی لەو ھەنگاوە دەکات و دەڵێت: "پێشمەرگە واقیعی کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندووە".