ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى نه‌بينراوى هيتله‌ر بڵاوكرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى تازه دۆزراوه‌ى هيتله‌رى بڵاوكرده‌وه، كه له نێوان ساڵانى 1942 و 1945 گيراوون و تێياندا هيتله‌ر له چه‌ند هه‌ڵوێستێكى جيا و شوێنێكى جياوازدا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و وێنانه له كتێبێكى تايبه‌ت به باسى دوايين وێستگه‌كانى ژيانى هيتله‌ر بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه روشوس ميش، پاسه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى هيتله‌ر له زۆربه‌ى كات و شوێنه‌كان له‌گه‌ڵييه‌تى و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى هيتله‌ر روويكردووه‌ته كه‌نار ده‌ريا و ئيڤا براونى خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵييه‌تى، روشوس ميش پاسه‌وانه تايبه‌تييه‌كه‌شى له‌گه‌ڵيه‌تى.
ئه‌و پاسه‌وانه تاكه كه‌س بووه، له‌گه‌ڵ هيتله‌ر ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له دواى خۆكوشتنى هيتله‌ر، ته‌رمه‌كه‌ى به‌جێ نه‌هێشتووه.