سیاسییەكانی ئەمریكا: كورد لەو دۆخەی ئێستا پێویستیان بە یەكگرتنە

كۆنگرێسمانێك: ھاوپەیمانیەتی كورد و ئەمریكا پێویستە بەردەوام بێت
kurdistan24.net

K24 - واشنتن:

لە تەواوی كۆبوونەوەكانی شاندی عێڕاقی بۆ ئەمریكا باس لە رۆڵ و كاریگەری پێشمەرگە كراوە.

سیاسییەكانی ئەمریكاش جەخت لەوە دەكەنەوە كە كورد لەو دۆخەی ئێستا پێویستیان بە یەكگرتنە و باسیش لەوە دەكەن كە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی لە ھەوڵەكانی كورد بۆ یەكگرتووی دەكات.

كۆنگرێسمانێكی ئەمریكاش باس لەوە دەكاتەوە كە ھاوپەیمانیەتی كورد و ئەمریكا پێویستە بەردەوام بێت وەك چۆن ئەو پەیوەندییە لە دوای سالي 1991 ەوە گەشەی باشی كردووە.