روحانی گه‌یشته‌ سنه‌

سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن روحانی 21 پرۆژە لە سنە دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن روحانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 25 ئاداری 2017 گەیشتە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە لێدوانێك لە فڕۆكەخانە رایگەیاند 21 پرۆژە و پلان لەم سەردانەدا دەكاتەوە.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی لە زاری روحانی بڵاوی كردەوە "لەم سەردانەدا بۆ پارێزگای سنە چەندین پرۆژەی گرنگ، بە گشتی 21 پلان لە پارێزگایە دەكاتەوە و جێبەجێكردنی 3 پرۆژەش دەستپێدەكات".

زۆربەی ھەرە زۆری دەنگدەرانی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان، بە تایبەتی لە پارێزگای سنە لە ھەڵبژاردنی پێشووی سەرۆكایەتی دەنگیان بە روحانیدا، بەڵام پەرلەمانتارانی كورد چەندین جار رەخنەیان لە روحانی گرت كە بەڵێنەكانی بەرامبەر ناوچە كوردییەكان جێبەجێ نەكردووە.

لەم سەردانەی روحانی بۆ سنە، كۆمەڵگەی پێترۆكیمیای كوردستان و كارگەی تایەی بارز و چەندین پرۆژەی پیشەسازی و خزمەتگوزاری دەكرێتەوە.

روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌
روحانی گه‌یشته‌ سنه‌