"لێگه‌ڕێن فه‌ره‌نسییه‌كان ببینن به ته‌نها حاڵمان چۆنه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێن، لای فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا به مه‌ترسی ناوده‌برێن و سه‌رله‌نوێ هۆشداریداوه له‌وه‌ی، ده‌ستبه‌رداربوونی یۆرۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ دراوی "فرانك"ی نیشتیمانی، زیان له توانای كڕین ده‌دات.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی زیاتر له هه‌ڵوێسته‌كانی، مارین لۆپین به‌ربژێری پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانییه، ئه‌و كاندیده‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو كورسییه‌كه‌ی ئۆلاند به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ر بۆیه ئۆلاند له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیاوه و له ئاهه‌نگی شه‌سته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه گوتوویه‌تی" هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت فه‌ڕه‌نسا له ئه‌وروپا بكشێته‌وه، لێگه‌ڕێن تا فه‌ڕه‌نسییه‌كان ببین كه به ته‌نها حاڵمان چۆن ده‌بێت!".
ئۆلاند ئه‌وه‌شی گوتووه" نه‌یانتوانیوه بیسه‌لمێنن، ده‌ستبه‌رداربوون له یۆرۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ دراوی نیشتیمانی باشتره، چونكه به‌وهۆیه‌وه توانای كڕین و نرخی دراوه‌كه زۆر داده‌به‌زێت، داخستنی سنووره‌كانی فه‌ڕه‌نساش له‌سه‌ر باقی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، ده‌بێته هۆی له ده‌ستچوونی زۆر هه‌لی كار و پیشه‌ی جیاواز".
لای خۆیه‌وه، فرانسوا فیلروا دوگالۆ، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا كه یه‌كێكه له دروستكه‌رانی سیاسه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وروپاش، هه‌مان هۆشداری ئۆلاندی راگه‌یاندووه و مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكراكردووه، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ویست فڕانس" گوتوویه‌تی" ده‌رچوون له ناوچه‌ی یۆرۆ واتا دابه‌زینی نرخی دراوه‌كه‌مان، رێژه‌ی دابه‌زینه‌كه‌ش ده‌گاته 20% و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، نرخی ئه‌و كاڵانه‌ی ده‌هێنرێته وڵاته‌كه‌وه به هه‌مان رێژه به‌رزده‌بێته‌وه".