لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران ئاگادارده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران داوا له‌و مووچه‌خۆرانه ده‌كات تا ئێستا ناوی خۆیان له تۆماری بایۆمه‌تری ناونووس نه‌كردووه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوی خۆیان و بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌وه بده‌ن.
لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری له راگه‌یاندراوێكدا كه له ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته ده‌ڵێت: "دوای کۆتایی هاتنی ماوەی تۆماری مووچەخۆرانی کەرتی مەدەنی لە سیستمی ئەلکترۆنی و بایۆمەتری، لێژنەی باڵا بریاریدا بۆ ئەو موچەخۆرانەی لە ماوەی دیاریکراوی کەرتی مەدەنی لە جۆری مووچەی (خانەنشینان، سودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال) لە تۆمارکردن دواکەوتون لە رێککەوتی 27-3-2017 تا 5-4-2017 سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی خۆیان بکەن".
ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردووه پێویسته له‌كاتی دیاریكراو خۆیان ساخ بكه‌نه‌وه "بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان و بڕیاردان لە سەر تۆمارکردنیان یاخود نا".
تۆماری بایۆمه‌تری موچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی هه‌رێم بۆ بواری مه‌ده‌نی لە تشرینی دووه‌می 2016 دەستیپێكرد و تا سه‌ره‌تای ئادار به‌رده‌وامبوو.
به‌پێی راگه‌یاندراوی لێژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران، دیاره هێشتا زۆر كه‌س ماون كه ناوی خۆیان تۆمار نه‌كردووه، كه كاتی دیاریكراو بۆ تۆماركردنی كۆتاییهاتووه.
راگه‌یاندراوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و مووچه‌خۆرانه نه‌كردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ن و تا ئێستا نه‌یانتوانی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌باره‌ی به ئه‌لكترۆنی كردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایانگه‌یاندووه به‌هۆیه‌وه لیستی مووچه‌خۆران له ناوی وه‌همی و دووباره خاوێن ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت ده‌بێته خاوه‌ن داتابه‌یسێكی سه‌رده‌میانه له‌باره‌ی مووچه‌خۆرانی كه ئاسانكارییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی روتێن و راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و دارایی له كه‌رتی گشتی.