كۆمەڵەی كورتەباڵاكان: هه‌موو هه‌ڵوێستێكی یاسایی و مەدەنی ده‌گرینه‌به‌ر
K24 - ھەولێر
لە بەیاننامەیەكدا كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر جێبەجێ نەكردنی داخوازییەكان دەردەبڕن و چەند خاڵێك دەخەنە بەردەم حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەگەر داخوازییەكانیان جێبەجێ نەكرێت ئامادەن ھەموو ھەڵوێستێكی مەدەنی و یاسایی بگرنەبەر.
لە بەیاننامەكەدا كورتە باڵاكانی كوردستان، داوا دەكەن سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌زوترین كات له‌سه‌ر كورته‌باڵاكان لاببرێت و ھەرچی پاشه‌كه‌وت هه‌یه له‌كاتی قەیرانه‌كانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆكورته‌باڵاكان.
ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری وهتد.. بێ به‌رامبه‌ر بێت بۆ كورته‌باڵاكان و له ته‌واوی خوێندنی سه‌ره‌تایی تا ده‌گاته زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاسانكاری ته‌واو بكرێت بۆكورته‌باڵاكان".
دەقی بەیاننامەی ناڕه‌زای كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان
جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان
ئێمه وه‌ك كورته‌باڵاكانی كوردستان كه توێژێكی دیار و كاریگه‌ری ئه‌م هه‌رێمه و پێشه‌نگ و پێشخه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و به‌رده‌وام فیداكاری ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ین، هه‌میشه ڕابه‌ری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بووین له‌م هه‌رێمه‌دا، له سۆنگه‌ی هه‌ست كردنمان به به‌رپرسیارێتی هه‌میشه هاوكار و یارمه‌تی ده‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووین، له هه‌موو بارودۆخه دژواره‌كاندا هه‌وڵمان داوه پاڵپشت و پشتیوانی به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌بین هه‌مووكات خۆمان به خزمه‌تكاری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان زانیه‌وه و خه‌مخۆر و هاوخه‌می تاك به‌تاكی خه‌لكی كوردستان بووین، له پایی ئه‌و هه‌وڵو ماندووبوونانه‌مان، ئێمه چاوه‌رێی هاوكاری و پاداشتی بووین له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان مافی یاسای و ره‌وای سه‌ره‌تایی خۆشمانیان پێنه‌داین، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مان توانیوه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانمان دابین بكه‌ین و له دۆخێكیی سه‌خت و دژوار‌دا ژیانمان به‌ڕێكردوه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش خۆڕاگربووین و ئه‌م بار و دۆخه‌مان له به‌رچاو گرتووه، ده‌پرسین ئه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و دڵسۆزان و به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه له چ شوێنێك و چ جێگه‌یه‌كی ئه‌م هه‌رێمه داوای مافی خۆمان بكه‌ین و به‌رده‌وامی به ژیانمان بده‌ین، بۆیه داواكارین له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به به‌رپرس و خزمه‌تكاری ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كورتدا وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان بده‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو هه‌ڵوێستێكی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر و هیچ كات ده‌ستبه‌رداری ماف و داواكارییه ره‌واكانمان نابین.
ئەمەی خوارەوە داواكاری كورتە باڵاكانی كوردستا
1- لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه به‌زوترین كات لابرێت له‌سه‌ر كورته‌باڵاكان.
2- چی پاشه‌كه‌وت هه‌یه له‌كاتی قەیرانه‌كانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆكورته‌باڵاكان.
3- ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه‌ی كه دروستكراوه له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان پشكی كورته‌باڵاكان دیاری بكرێت.
4- ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری وهتد.. بێ به‌رامبه‌ر بێت بۆ كورته‌باڵاكان.
5- له ته‌واوی خوێندنی سه‌ره‌تایی تاده‌گاته زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاسانكاری ته‌واو بكرێت بۆكورته‌باڵاكان.
عومەرجەبارساڵح
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان/ مه‌ڵبه‌ندی گشتی