مۆرینهۆ به ته‌له‌فۆن داوای لێبوردنی له كریستیانۆ كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی پێشووی په‌شێمان بۆته‌وه و راسته‌وخۆ داوای لێبوردنی له كریستیانۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017، پێگه‌ی donbalonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ له دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وان، راسته‌وخۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ كردووه و داوای لێبوردنی لێكردووه كه پێشتر پێی گوتووه كه كریستیانۆ هه‌رگیز ناتوانێت هیچ خزمه‌تێك به وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه و هیچ ناسناوێكیش له‌گه‌ڵ پورتوگال به‌ده‌ست ناهێنێت.
مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد پێشتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی كریستیانۆی كردووه، به‌ڵام له دوای جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر، له میدیاكان جۆرێك له ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌ست پێده‌كرا.