ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگ له‌سه‌ر ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌دات

لایەنە توركمانەكان بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكەن

K24 - كەركووك

پەیامنێری کوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەفەرمانگە حکومییەکانی شاری کەرکووک كۆدەبێتەوە، بەڵام لایەنە عەرەب و تورکمانەکان ناڕەزایەرتیان لە بەرامبەر بەم هەنگاوەی ئەنجوومە نیشانداوە.

گوتیشی: "لایەنە تورکمانەکانیش بۆ دەربڕینی ئەو ناڕەزایەتییە، بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەكەن".

ئەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کاتێکدایە کە دوێنێ حکوومەتی بەغدا بە بروسکەیەک بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووکیدا و بە گوتەی زۆر لە سیاسییەكان ئەو بڕیارەی بەغدا سیاسییە.