سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بڕیاری ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆكرد
K24 - هه‌ولێر:
تیرێزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، رۆژی چوارشه‌ممه 29/3/2017 ئه‌و نامه‌یه‌ی واژۆكرد، كه له‌نده‌ن راده‌ستی برۆكسلی ده‌كات، له وێنه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران له داونینگ ستریت دانیشتووه و واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه ده‌كات، تا دانووستانه‌كانی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێبكرێت.
تیرێزا مای كاراكردنی مادده‌ی 50 په‌یماننامه‌ی لیشبۆنه واژۆ ده‌كات و بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ راده‌ستی دۆناڵد توسك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی بكرێت.
داونینگ ستریت، له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه‌دا چه‌ند به‌شێكی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به فه‌رمی كاراكردنی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتییه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی قسه‌كانی، تیرێزا ده‌ڵێت" له چه‌ند مانگی داهاتوو و له‌و كاته‌ی له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان داده‌نیشم، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م، گه‌نج و پیر، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وروپیانه‌شی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه‌ته ماڵی خۆیان".
به واژۆكردنی ئه‌و نامه‌یه، بریتانیا به فه‌رمی دانووستانێكی ماوه درێژ كه دوو ساڵه بۆ ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه 44 ساڵه ئه‌ندامه تێیدا ده‌ستپێده‌كات.