كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رۆژی چوارشه‌ممه 29 ئاداری 2017، بیست و هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی له ئوردن به‌ڕێوه ده‌چێت و 16 سه‌رۆك و پاشای و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداریی ئه‌م كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و شه‌شی دیكه‌شی به هۆكاری جیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسوم به هۆكاری نادیار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نابێت و سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران نوێنه‌رایه‌تیی عێراق له 28مین كۆبوونه‌ویه سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
تیمێكی كوردستان24 له شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی راسته‌وخۆ بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه كه له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی ئوردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی رابردووی سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی له شاری نواكشوتی پایته‌ختی مۆریتانیا ته‌نیا سه‌رانی 8 وڵات به‌شدار ببوون. به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵ زۆرترین سه‌رۆك و رێبه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شدارن و سه‌رۆك كۆماری لوبنان میشال عۆن و سه‌رۆكی سۆمال محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا بۆ یه‌كه‌مجاری به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رایگه‌یاند سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تیی شاندی عێراق بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات.
ئه‌ندامه‌تی سوریا له كۆمكاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011 به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵاوسراوه و هیچ نوونه‌رێكی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ناكات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌نتونیۆ گوتریس، نێردراوی سه‌رۆكی روسیا ڤلادمیر پوتین و نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقا و سه‌رۆكی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی و نێردراوی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا وه‌ك میوان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌بن و نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانی بۆ سوریا ستیفان دیمستۆرا رۆژی دووشه‌ممه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵاتانی عه‌ره‌بی كرد و له دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به دانوستانه‌كانی ژنێڤ ئاگاداریان كرده‌وه.
بڕیاربوو یه‌مه‌ن میوانداریی 28مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی بكات، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌وه، ئوردن بۆ میوانداریكردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌سننیشانكرا.
كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی سه‌رانی عه‌ره‌بی له مۆریتانیا رۆژی 25 ته‌موزی 2015 به‌ڕیوه‌چوو و ته‌نیا سه‌رانی هه‌شت وڵاتی به‌شداری ببوون و 14 دیكه‌شی به هۆكاری جیاواز به‌شداری كۆربه‌نده‌كه‌یان نه‌كردبوو.