ئۆزێل له ئارسێناڵ ده‌ڕوات به‌ڵام هه‌ر له پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه ئارسێناڵ له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆزیل شكستی هێناوه و پێشبینی ئه‌وه كراوه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 ئاداری 2017، پێگه‌ی میترۆی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه مه‌سعوود ئۆزیل له لایه‌ن خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد داواكراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئارسێناڵ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هه‌وڵه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مه‌سعوود ئۆزیل ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه و پێشبینی ئه‌وه كراوه هاوشانی ئالێكسیس سانچێز له هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن جێبهێڵن.
مه‌سعوود ئۆزیل پێشتر هاوشانی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی 3 ساڵێان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كردووه و شاره‌زاییه‌كی باشی یه‌كترن.