تره‌مپ له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا شەری دژ داعش و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆنیان تاووتوێکرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، حەیدەر عەبادی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی شەڕی داعش و پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق گفتوگۆیان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتکردووەتەوە، راشیگەیاندووە، پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەردەوامبن.
لای خۆشییەوە حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، بەمزووانە هێزەکانی عێراق تەواوی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵدەکەنەوە. جەختیشی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان کرده‌وە.