عێراق شوێنی داعش بۆ سوریا ده‌ستنیشان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
عێراق زانیاریی هه‌واڵگری ده‌داته سوریا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پیگه‌ی داعش له‌ناو سنووری سوریا بۆردوومان بكات.
شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی كرده‌وه فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بە پشبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی عێراق گەورەترین پێگەی داعشیان لە ناو خاکی سووریا بۆردوومانکرد، بەوهۆیەشەوە بەدەیان چەکداری داعش کوژراون.
له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی عێراق گەورەترین پێگەی چەکدارانی داعشیان لە شاری دیرزۆر و ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق بۆردوومانکرد".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 39 پێگەی داعش وێرانکراون و بە دەیان چەکداریشی کوژراون."
پێشتر فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە رەزامەندیی حکومەتی سووریا چەند جارێک پێگەکانی داعشیان لە ناو خاکی سووریا بۆردوومانکردبوو.
به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هه‌واڵی پێدانی زانیاریی هه‌واڵگری له‌باره‌ی داعش له لایه‌ن عێراقه‌وه به سوریا بڵاو ده‌كرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی چۆنییه‌تی به‌ده‌ستخستنی ئه‌و زانیارییانه ئاشكرا بكرێت و ته‌نیا ئاماژه به پێدانی زانیاریی هه‌واڵگری به سوریا كردووه بۆ بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی داعش، كه به گه‌وره‌ترین پێگه‌كانی له سوریا ناوی بردووه.