وه‌ستا ره‌سووڵ: کەرکووک لە رووی سەربازییەوە گەڕێندراوەتەوە سەر هەرێمی کوردستان

"هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکان مافێکی رەوای گەلی کوردە"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

وەستا رەسووڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووكی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکان مافێکی رەوای گەلی کوردە و هێزەکانی پێشمەرگەش لە پێناو ئەو ئاڵایەدا خۆیان بەکوشتداوە.

جەختیشیکردەوە، کێشەی سەرەکی هەرێمی کوردستان تەنیا لەگەڵ بە‌غدایە و پێویستیشە حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکووک بێتە سەر هێڵ. ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، کەرکووک لە رووی سەربازییەوە گەڕێندراوەتەوە سەر هەرێمی کوردستان و تەنیا لە رووی ئیدارییەوە یەکلایی نەبووەتەوە.