تره‌مپ واز له كۆچبه‌ران ناهێنێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا داوای پێداچوونه‌وه به بڕیارێكی دادگای فیدرال له ویلایه‌تی هاوایی ده‌كات كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی دژی په‌نابه‌ران و هاووڵاتییان شه‌ش وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، دواخست.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بڕیاری ترمپ بۆ پێش‌گرتن بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی ئێران، عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، سوماڵ و سودان بۆ ئه‌مریكا له لایه‌ن دادگای فیدرال هه‌ڵوشێنرایه‌وه، بڕیارێكی دیكه‌ی ده‌ركرد و ناوی عێراقی له‌و لیسته ده‌رهێنا و هه‌ندێ گۆڕانكاریشی له بڕیاره‌كه‌ی كرد.
رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی دووه‌م بڕیاری تره‌مپ دژی هاووڵاتیان و كۆچبه‌رانی ئه‌و شه‌ش وڵاته جێبه‌جێ بكریت، دادوه‌ری فیدراڵ دریك واتسۆن له ویلایه‌تی هاوایی، جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپی دواخست.
شان سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رۆژی پێنجه‌شممه‌ی رابردوو گوتی به باوه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاڕی جێبه‌جێكاری تره‌مپ یاساییه و له كوتاییدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دادگای فیدراڵ له هاوایی رایگه‌یاندبوو بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دژی موسڵمانانه و زیان بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری ویلایه‌ته‌كه‌ی هه‌یه.
داوه‌رێكی دیكه‌ی فیدراڵ دژی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ حوكمی دا و هه‌ردوو دادوه‌ر پێیان وایه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پێشیپێگرتنه به سه‌ردانی موسڵمانان بۆ ئه‌مریكا.
ئیداره‌ی تره‌مپ به ئامانجكردنی موسڵمانان ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت له بڕیاره‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاین و بیروباوه‌ر نه‌كراوه.
تره‌مپ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه بڕیاره‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكایه و پێویسته چاكسازی له سیسته‌می پێدانی ڤیزا بۆ ئه‌مریكا بكرێت و به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه پێشی به ئه‌گه‌ری هاتنی تیرۆریستان بۆ ئه‌مریكا ده‌گرن.