په‌نابه‌رێك ئاگر له خۆی به‌رده‌دات
په‌نابه‌رێكی سوری له دۆرگه‌ی كیوس له یۆنان خۆی ده‌سوتێنێت و یه‌كی دیكه‌ش به هه‌ڵواسراوی له به‌نده‌ری بیرایۆس دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نه‌ی له ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی حه‌مای سوریا ئاگر له خۆی به‌رده‌دات و زۆر به خراپی سوتاوه و له وانه‌یه به فڕۆكه بۆ ئه‌سینای پایته‌خت ره‌وانه بكرێت.
ئه‌و پۆلیسه‌ی هه‌وڵیدا پیشی به خۆ سوتاندنی په‌نابه‌ره‌كه بگرێت، ده‌ست و ده‌موچاوی سوتاوه.
ئه‌و رووداوه سێ رۆژ پاش خۆ هه‌ڵاواسینی په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی 25 ساڵی سوری له به‌نده‌ری بیرایۆسی یۆنان دێت.
پاش رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، یۆنان رێگه به چوونی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و باكووری ئه‌وروپا نادات و به پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به نایاسایی له توركیاوه چوونه‌ته یۆنان بۆ توركیا بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.