هاندەرێک کارێکی سەرشێتانە دەکات بۆ ئەوەی چاوی بە مێسی بکەوێت

دەیەوێت لە یاریی نێوان یۆڤێنتۆس و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت

K24- هەولێر

هاندەرێکی ئیتاڵی کارێکی سەرشێتانە دەکات بۆ ئەوەی چاوی بە لیۆنێل مێسی بکەوێت.

ماسیمیلیانۆ سامبۆگارۆ، هاندەری بارسێلۆنا کە لە شاری ڤینچێنزای ئیتاڵی دادەنیشێت و پێشتر ماوەیەک یاریزان و راهێنەری تۆپی پێ بووە، بڕیاری داوە بە پێ بچێتە شاری تۆرین، بۆ ئەوەی لە یاریی نێوان یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا ئامادە بێت، کە وابڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەردوو یانە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لە یاریی چوون لە یوڤێنتۆس ئاریناوە ئامادەبن. دووری نێوان ڤینچێزا و تۆرین 400 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام ئەم هاندەرە ئیتاڵییە بەنیازە بە پێ ئەم مەودایە ببڕێت.

سامبۆگارۆ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دەڵێت، دەزانم ئەرکەکەم سەختە و دووچاری سەختییەکی زۆر دەبمەوە، بەڵام من سوورم لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە چاوم بە مێسی بکەوێت، چونکە زۆرم خۆش دەوێت.

ماسیمیلیانۆ سامبۆگارۆ بە درێسی مێسییەوە
ماسیمیلیانۆ سامبۆگارۆ بە درێسی مێسییەوە