شاجوانه‌كان گه‌شتیاری داته‌پیوی میسر ده‌بوژێننه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری له وڵاتی میسر ببوژێننه‌وه و بانگه‌شه بۆ گه‌شتیاری بكه‌ن، رۆژی 2/4/2017 شاجوانه‌كانی 90 وڵاتی جیهان له ئۆفیسی گه‌شتیاری شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر كۆبوونه‌وه، ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه ئه‌و ره‌وشه خراپه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌شتیاری ئه‌و ووڵاته‌ی تێكه‌وتووه، ئه‌مان ببنه هۆكارێك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی.
ئامال رزق، رێكخه‌ری پێشبڕكێی شاجوانی جیهان بۆ ژینگه ده‌ڵێت" ئامانجی سه‌ردان و میوانداری و پێشبڕكێی شاجوانه‌كانی جیهان له میسر، كه شاجوانه‌كانی، ئه‌مریكا، رووسیا، ژاپۆن و كۆسته‌ریكاش له خۆی ده‌گرێت، بوژاندنه‌وه‌ی گه‌شتیارییه له میسر".
ئه‌و شاجوانانه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی چالاككردنه‌وه‌ی گه‌شتیاریدا سه‌ردانی ئۆفیسی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌یان كردووه و له گه‌شتێكیشدان بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵاته‌كه، وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری و شوێنه‌وار و ده‌سته‌ی چالاككردنی گه‌شتیاری چاودێری ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
میسر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، میوانداری شاجوانی ژینگه ده‌كات، 90 شاجوانی وڵاتانی جۆراوجۆر به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، رۆژی 14/4/2017 ده‌ره‌نجامی پێشبڕكێكه رابگه‌یه‌نرێت.