لە كەركووك پرسی ریفراندۆم و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان تاوتوێ دەكرێت

كوردستان24 دەقی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە بڵاودەكاتەوە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

بەگوێرەی بەرنامەی كاری بۆ كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك و بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لە شارەكە تاوتوێ دەكرێت، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگاكەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،ئامانجیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی کەرکووکە.

بەرنامەی كاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ كۆبوونەوەی سبەی
بەرنامەی كاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ كۆبوونەوەی سبەی

ھەر لەو بارەیەوە، ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکووک تاوتوێ دەکەن. جەختیکردەوە، داواکردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکووک داواکارییەکی یاسایی و دەستوورییە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی کەرکووکە.