كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا
K24 - هه‌ولێر:
كوردێكی ئه‌رمینیا، به‌ناوی كنیازی حه‌سه‌نۆڤ، له هه‌ڵبژاردنی 2017ی ئه‌و وڵاته، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا.
كنیازی، سه‌ر به پارتی كۆماری ده‌سه‌ڵاتداره و بۆ كوردستان 24 گوتی: "كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی خۆی و خزمه‌تكردنی كورد ده‌كات".
كنیازی به‌ر له چه‌ند رۆژێك میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 بوو، رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو كورد و سریان كه‌مینه بوونه، نه‌یانده‌توانی به‌ربه‌سته یاساییه‌كان ببڕن و بچنه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاسایانه به ته‌واوه‌تی گۆڕانكارییان تێدا كراوه.