ئەو ئەستێرانەی هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی یانەکانیان بەجێدەهێڵن
K24- هەولێر
چەندان ئەستێرە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانی کۆتایی دێت و بەخۆڕایی لە یانەکانیان دەڕۆن.
بەهۆی ئەوەی هێشتا گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان درێژ نەکردووەتەوە، چەندان ئەستێرە لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا لەگەڵ کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە ئازاد دەبن و دەتوانن بەخۆڕایی رووبکەنە هەر یانەیەک خۆیان بیانەوێت، بەڵام بەشێکیان لەگەڵ یانەکانیان لە گفتوگۆدان و لەوانەیە گرێبەستەکانیان درێژ بکەنەوە.