ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سان پترسبێرگی رووسیا ئاشكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبێرگی رووسیای ئه‌نجامداوه، خۆكوژێك بووه و له وڵاتی قیرغیزیستانه‌وه هاتووه".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی رووسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبێرگی ئه‌نجامداوه، خۆكوژ بووه و له قیرغیزیستانه‌وه هاتووه‌ته رووسیا.
ئێواره‌ی دوێنێ له وێستگه‌ی میترۆی شاره‌كه‌دا، ته‌قینه‌وه روویداو، له ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.