ئه‌مریكییه‌ك بۆ پاڵپشتی داعش ده‌یویست پاپا بكوژێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مریكی دانی به‌وه‌داناوه، كه پلانی بۆ كوشتنی پاپا فرانسیسة پاپای ڤاتیكان داڕوشتووه و له‌و كا‌ته‌ی له ساڵی 2015 سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه ویستوویه‌تی پلانه‌كه‌ی جیبه‌جێ بكات و وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ داعش، پاپا بكوژێت.
وه‌زاره‌تی داد ئاشكرای كردووه، ئه‌و كوره ئه‌مریكییه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و ناوی "سانتوس كولۆن"ـه و دانیشتووی ویلایه‌تی نیوجێرسییه، ویستوویه‌تی په‌یوه‌ندی به كه‌سێكی شاره‌زاو نیشانشكێنێكی لێهاتووه‌وه بكات، تا پاپا بكوژێت و له كاتی ریوڕه‌سمی ئایینی له 27/9/2015 له فیلادیلفیا، ناوچه‌كه به‌هۆی بۆمبی چێنراو بته‌قێنێته‌وه".
به‌ڵام ئه‌و نیشانشكێنه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌كاره په‌نای بۆبردووه، له بنه‌ره‌تدا كارمه‌ندێكی نهێنی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی"FBI" بووه.
كولۆن 12 رۆژ پێش ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ی جیبه‌جێ بكات ده‌ستگیركراوه، ئه‌وكات دانی به پلان و هه‌وڵی تاوانه‌كه‌یداناوه و گوتوویه‌تی"كاره‌كه‌م بۆ پاڵپشتی داعش ده‌كرد و ناوی "ئه‌حمه‌د شوكر"م له‌خۆمنابوو".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و گه‌نجه و رێكخراوی داعشدا رانه‌گه‌یاندووه.