ریال مەدرید کلاسیکۆی فەیسبووکی لە بارسێلۆنا بردەوە

ژمارەی فانەکانی ریال مەدرید لە فەیسبووک گەیشتە 100 ملیۆن کەس

K24- هەولێر

21 رۆژ پێش ئەوەی کلاسیکۆی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە بچێت، ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کلاسیکۆیەکی تایبەتیان ئەنجام دا و مێرێنگی ململانێیەکەی بردەوە.
هەژماری فەرمی هەردوو یانە ئیسپانییەکە بۆ گەیشتن بە 100 ملیۆن لایک پێشبڕکێی یەکتریان دەکرد و هەردوو یانە چەندان رێگای جیاوازییان تاقیدەکردەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی فانەکانیان لە فسیبووک زیاد بکەن، بارسێلۆنا هەلی بەدەستهێنانی درێسێکی لیۆنێل مێسی یان لویس سوارێز یان نێیمار داسێلڤای خستە بەردەم فانەکانی و هەوڵی دا لەم رێگەیەوە ژمارەی فانەکانی زیاد بکات، ریال مەدریدیش هەڵی بەدەستهێنانی درێسێکی واژووکراوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ هەودارانی خستەڕوو، مەدریدییەکان ئەوەندە سووربوون لەسەر زووتر گەیشتنیان بە 100 ملیۆن لایک، رۆناڵدۆی بڕازیل و داڤید بێکهامی ئینگلیزی لە هەژماری فەرمی خۆیان دەستیان بە ریکڵامکردن کرد بۆ پەیجی فەرمی یانەکەی پێشوویان و ئەوانیش بوونە بەشێک لە هەڵمەتەکە.
سەرەتای ئەم مانگە ریال رکابەرییەکەی بردەوە و 9 کاتژمێر پێش بارسا ئامانجەکەی پێکا و ژمارەی فانەکانی لە فەیسبووک گەیشتە 100 ملیۆن لایک و 21 رۆژ پێش کلاسیکۆیەکی لالیگا، کلاسیکۆی فەیسبووکی لە بلاوگرانا بردەوە.
لە تویتەریش ریال مەدرید لە پێشەوەی بارسێلۆناوەیە و خاوەنی 22 ملیۆن و 800 هەزار فۆلۆوەرسە و رکابەرەکەشی 20 ملیۆن و 600 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە، بەڵام لە ئینستاگرام بارسا لە پێشە و خاوەنی 48 ملیۆن و 400 هەزار فۆلۆوەرسە،ریالیش لە .ئینستاگرام 47 ملیۆن و 200 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە.

  رۆژی 23ی ئەم مانگە لەمیانی یارییەکانی گەڕی سی و سێیەمینی لالیگا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 21:45 میوانداریی بارسێلۆنا دەکات

کەڤەری پەیجی فەرمی ریال مەدرید
کەڤەری پەیجی فەرمی ریال مەدرید
9 کاتژمێر دواتر بارسێلۆناش ئەم وێنەیەی کردە کەڤەری پەیجەکەی
9 کاتژمێر دواتر بارسێلۆناش ئەم وێنەیەی کردە کەڤەری پەیجەکەی
پۆستەکەی رۆناڵدۆی بڕازیلی
پۆستەکەی رۆناڵدۆی بڕازیلی
پۆستەکەی دەیڤد بێکهام
پۆستەکەی دەیڤد بێکهام