شانده‌كه‌ی ئاسیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ئابلووقه‌ی وه‌رزشی بۆ كوردستان24 ده‌دوێن
K24 ـ هه‌ولێر
دووه‌مین شاندی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، شاندێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سه‌ردانی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ولێری پایته‌ختیان كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوون له ئه‌حمه‌د ئه‌لنعێمی راوێژكاری سه‌رۆكی فێدراسیۆن و میرزا ئه‌حمه‌دی شاره‌زا له فێدراسیۆنی ئاسیا، پێیانوایه كه شاری هه‌ولێر هه‌روه‌كو رابردوو ده‌توانێت پێشوازی له یارییه نێوده‌وله‌تییه‌كان بكات.
ئه‌حمه‌د ئه‌لنعێمی، راوێژكاری سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 سه‌رسامی خۆی به دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لامان كرد و دواتریش هاتینه شاری هه‌ولێر، ده‌بینین ئه‌و شاره زۆر نایابه و سه‌ردانی یاریگه‌مان كرد و یاریگه‌یه‌كی ته‌واو بێ كێشه‌یه، هه‌روه‌ها هوتێڵی باشی لێیه و پێموایه ئه‌و شاره ده‌توانێت به‌رگه‌ی میوانداریكردنی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت.
ئه‌لنعێمی گوتیشی: ئێمه دوای گةڕانه‌وه‌مان راپۆرتی خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م سه‌رۆكی فێدراسیۆنی ئاسیا، شێخ سه‌لمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئاسیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی عێراق هه‌یه و پێموایه ئه‌وه هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزووانه شێخ سه‌لمان بێته هه‌ولێر و ئه‌و شاره جوانه ببینێت.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود، سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ره ئه‌م پرسه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی داموده‌زگا وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌میش له‌ژێر رێنماییه‌كانی شێخ سه‌لمانی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی ئاسیا.
له ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا كردووه كه ئابلووقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن، له‌م پێناوه‌یشدا فیفا لێژنه‌یه‌كی له فیدراسیۆنی ئاسیا بۆ ئه‌م بابه‌ته راسپاردووه.