زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 3 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه
زیزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر لیگانیس 3 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر لیگانیس بڵاو كرده‌وه، له لیسته‌كه‌دا ناوی (كریستیانۆ، گاریس به‌یل و تۆنی كرووس) نابیندرێت.
زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئه‌م كاره‌ی له پێناو یارییه قورسه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو كردووه كه له دێربی مه‌درید رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌بێته‌وه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
گۆڵپارێز: كه‌یلۆر ناڤاس
به‌رگریكاران: رامۆس، پیپی، كارڤاخاڵ و مارسێلۆ
ناوه‌ڕاستكاران: مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئیسكۆ، لۆكاس ڤازكێز
هێرشبه‌ران: كه‌ریم بێنزێما و ئه‌لڤارۆ مۆراتا.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 22:30 ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیگانیس ببێته‌وه.