كوردستان24 جۆرێكی بازرگانی نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - ھەولێر
به‌شێك له پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێنوسی تایبه‌ت و كۆد و ووشەی نهێنی له "ره‌چه‌ته"ـكانیاندا به‌كاردێننن بۆ نه‌خۆشه‌كان، به‌جۆرێك جگه له‌و ده‌رمانخانه‌ی كه خۆی له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووه یاخود كه‌وتووەته ناو كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كه‌ی خۆی، هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ك ناتوانێت بیخوێنێته‌وه به‌وه‌ش بازرگانی به گیرفان و ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌وه ده‌كرێت، سه‌ندیكای دەرمانسازانی كوردستانیش ئاگاداری ئه‌و جۆره بازرگانیه‌ن و هیچ كاردانه‌وه‌كیشیان نه‌بووه.