منداڵانی ئه‌دلب به‌گازی ژه‌هراوی ده‌خنكێن
K24 - هه‌ولێر:
كوشتارگه‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی له ئه‌دلب... دیمه‌نی تۆقێنه‌ری ده‌یان كه‌سی سڤیل، كه به‌هۆی كیمیاییه‌وه خنكاون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌كانه‌وه بووه و ئۆپۆزیسیۆن داوای لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌په‌له ده‌ستبكات به لێكۆڵینه‌وه له‌و بۆردوومانه كیمیاییه خنكێنه‌ره‌ی زیاتر له 100 كه‌سی كوشتووه و ده‌یانی دیكه‌شی برینداركرد. بۆ ئه‌م داوایه‌شیان رژێمی سووریایان وه‌ك ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كوشتارگه‌یه تاوانباركردووه".
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا" داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، دانیشتنێكی به‌په‌له په‌یوه‌ست به‌و تاوانه سازبكات و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێبكات".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری" رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به چه‌كی كیمیایی بۆردوومانی شاری "خان شیخونه"ـی كردووه و گازی خنكێنه‌ر و گازی سارینی به‌كارهێناوه".
به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند فرۆكه‌یه‌ك، شاری خان شیخونیان له ده‌وروبه‌ری ئه‌دلبی باشوور بۆردوومانكرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س به‌وهۆیه‌وه كوژراون و برینداربوون.
له دوایین لێدواندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی ئه‌دلب رایگه‌یاند" ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 100 كه‌س و 400 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فڕۆكه‌كان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی شاری خان شیخونیان بۆردوومانكردووه كه به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.