بۆردومانه كیمیایییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئیڤانكای تووڕه‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا، كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانییانی بۆردومانه كیماییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی خان شێخۆنی ئیدله‌ب ده‌ربڕی ده‌ڵێت: "زۆر خه‌مبار و تووڕه‌م".
ئیڤانكا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "وێنه‌كانی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا، تۆقێنه‌ربوون، دڵ توندكه‌ربوون و زۆریش تووڕه‌م".
به‌هۆی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ش بۆ سه‌ر ئه‌م شارۆچكه‌یه، نزیكه‌ی 72 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا، كه 20یان منداڵ بوون و نزیكه‌ی 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له نیویۆرك بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و هێرشه كیمیاییه كۆببێته‌وه، هه‌ریه‌ك له واشنتن و له‌نده‌ن و پاریسیش هێرشه‌كه‌یان سه‌ركۆنه كرد و داوا ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و به په‌له له‌و هێرشه بكرێت.
Heartbroken and outraged by the images coming out of Syria following the atrocious chemical attack yesterday.
— Ivanka Trump (@IvankaTrump) April 5, 2017