ئه‌مه‌ریكا كرده‌ی سه‌ربازی له دژی سووریا ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌یه‌كی نزیك، كرده‌ی سه‌ربازی له دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌نجام بدات.
وه‌ك كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی چه‌ندین وڵات، تاووتوێی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی له سووریا كردووه.
به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی، (پنتاگۆن)یش ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌نگاوی یه‌كه‌می كرده‌ی سه‌ربازی دژی سووریا، رێگریكردنه له هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی سووریا له ئاسمانی وڵات.
دیارترین بژارده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، به گوێره‌ی وێبسایتی CNNی ئه‌مه‌ریكی، بریتییه له وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د.
به گوێره‌ی ئه‌و تۆڕه هه‌واڵییه ئه‌مه‌ریكییه، بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مووشه‌كبارانكردنی پێگه سه‌ربازییه ستراتیژییه‌كانه له دووره‌وه، به مووشه‌كی كروز.
وه‌ك به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ته‌واوی بژارده سه‌ربازییه‌كان له‌به‌رده‌ستن و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش كراوه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و ناوچه‌ی دژه فڕین، تاووتوێكراون.
وه‌ك میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ره‌وانه‌كردنی هێزی زه‌مینیش له‌نێو ئه‌و بژارده سه‌ربازییانه‌دا هه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا به نیازه له دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌نجامی بدات.