بارهه‌ڵگرێك له ناوه‌ڕاستی ستۆكهۆڵم ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌شێلێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگرێك له ناوه‌ڕاستی ستۆكهۆڵمی پایته‌خت، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شێلاوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندارن.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، 3 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له باره‌ی ئه‌م رووداوه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی هێرشێكی تێرۆریستتی بووه‌ته‌وه.
ئێستا سه‌رجه‌م میترۆكانی ستۆكهۆڵم داخراون و رێگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه گیراون، پۆلیسیش رێوشوێنی ئه‌منی توندی گرتووه‌ته به‌ر.