كاردانه‌وه‌ی شاندی چین دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شعێراتی سووریا كرد، شاندی چین له ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له ئێواره‌خوانێكدا كردبوو.
به‌ڵام ته‌نها شه‌ش خووله‌ك دوای بۆردومانه‌كه، شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین، كه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد، فه‌رمانی جێهێشتنی ئێواره‌خوانه‌كه‌ی به شاندی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئێواره‌خوانه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌ناوی مارالاگۆ Mar A Lago, به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی و ئیڤانكای كچی و جێرید كوشنه‌ر، به‌ڕێوه‌ده‌چوو, كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 30 كه‌س ده‌بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆبوونه‌وه و دیداره‌ی نێوان تره‌مپ و شی جین پینگ، به یه‌كه‌م دیداری فه‌رمی نێوانییان داده‌نرێت و هه‌وڵێكی كه‌سی تره‌مپ بوو بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه، به‌ڵام مووشه‌كبارانه‌كه، چینییه‌كانی بێزاركرد، بۆیه ئێواره‌خوانه‌كه‌یان جێهێشت و وه‌ك گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ده‌ستبه‌رداری گۆشت خواردنه‌كه بوون".
به‌هۆی بۆردومانكردنی ناوچه‌ی خان شێخۆنی سه‌ر به پارێزگای ئیدله‌ب، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی ده‌ركرد.
تره‌مپ خۆی راسته‌وخۆ فه‌رمانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌و بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه ده‌ركردووه، گوایه ئه‌و فڕۆكانه‌ی خان شێخۆنیان كیمیاییباران كردووه، له‌وێوه هه‌ڵفڕیون.
به‌هۆی بۆردومانه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش له خان شێخۆن، نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان منداڵ بوون و نزیكه‌ی 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش به‌رگری له‌و گورزه سه‌ربازییه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌وه سزایه‌ك بوو بۆ ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی".
ئه‌سه‌دیش ده‌ڵێت: "ئێمه چه‌كی كیمیاییمان به‌كارنه‌هێناوه".