لەوانەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەتوانێت بەشداریی کلاسیکۆ بکات

هاندەرانی ریال مەدرید دەستیان لەسەر دڵیانە

K24- هەولێر

لەوانەیە کریستیانۆ رۆنالدۆ نەتوانێت بەشداریی کلاسیکۆ بکات و کلاسیکۆی ئەمجارە بێ چەند ئەستێرەیەکی هەردوو یانە بەڕێوە بچێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چوار کارتی زەردی کەلەکەبووی هەیە و ئەگەر لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن کارتێکی دیکەی زەردی بەڕوودا بەرز بکرێتەوە، ئەوا ناتوانێت بەشداریی یاریی کلاسیکۆ بکات، کە وابڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە لە سانتیگاۆ بێرنابیۆ لە نێوان ریال مەدریدی پێشەنگ و بارسێلۆنای دووەم بەڕێوە بچێت.

کلێبەر پیپی و رافایل ڤاران بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبن، بۆیە مەدریدییەکان لە یاریی بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن دڵیان لەسەر دڵیان دەبێت، دەترسن تواناکانی رۆناڵدۆش بۆ کلاسیکۆ لەدەست بدەن.

جگە لە رۆناڵدۆ، نێیمار داسێلڤاش هەڕەشەی لەسەرە و بەهۆی چەپڵە لێدانی بۆ ناوبژیوانی چوارەم، لەوانەیە نیمۆ 3 تاکو 4 یاریی سڕبکرێت و جگە لە یارییەکەی ریال سۆسیداد، بەرامبەر ریال مەدریدیش یاریی نەکات.