به وێنه.. داعش سوپاى ميسرى هێنايه سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى ميسر، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرى له‌و وڵاته هه‌ڵكشاند و بۆ رێگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هێرشانه، سوپاى ميسر هاته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى دامه‌زراوه گرنگه‌كان و كڵێسه و ناوه‌نده خزمه‌تگوزارييه‌كان، سوپا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى قاهيره بڵاوبووه‌ته‌وه.
رۆيته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانى عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسر بووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى كردبوو و هه‌روه‌ها رايگه‌ياندبوو، دڵنيايه كه سيسى خۆى ده‌زانێت چى پێويسته بيكات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 9ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، كڵێسه‌كانى مارگۆرگيسى شارى ته‌نتا و كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى ميسر ته‌قێنرانه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و دانيشتوانى ميسر رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى ته‌نتا تا ئێستا 27 كوژراو و 78 بريندار هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتيشى: له كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه 11 كوژراو هه‌ن كه سێيان ئه‌فسه‌رن و 35 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدايه كه بڕياره له 28 و 29ى ئه‌م مانگه‌دا پاپاى ڤاتيكان سه‌ردانى ميسر بكات.
رێكخراوى داعش، له رێى كه‌ناڵى ئه‌عماقه‌وه، به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قينه‌وانه ده‌ربڕى.
ساڵى رابردووش له ناوه‌ڕاستى قاهيره كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى كاتدرائى ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 29 كه‌س كوژران و 70ى ديكه بريندار بوون.