بێژه‌رێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا هه‌واڵی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خانمه بێژه‌رێكی هیندی، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌زانێت و به‌بێ هیچ شڵه‌ژانێك، ته‌واوی هه‌واڵه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ش، چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی به رووداوی ئۆتۆمبێل.
سوپریت كور، بێژه‌ری كه‌ناڵی IBC24، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌واڵی رووداوێكی ئۆتۆمبێلی ده‌خوێنده‌وه، كه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌و كه‌سه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو.
ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوون، به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌و بێژه‌ره، كه ماوه‌ی 9 ساڵه له كه‌ناڵه‌كه كار ده‌كات، بێ هیچ شڵه‌ژانێك بۆ ماوه‌ی 10 خووله‌كی دواتریش به‌رده‌وام بوو له خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.
كاتێك په‌خشی هه‌واڵه‌كه له كۆتایی نزیكبووه‌وه، ئینجا ده‌ستی به گریان كرد و فرمێسك له چاوه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه.