تره‌مپ: دڵنيام سيسى وه‌ك پێويست مامه‌ڵه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له جريوه‌يه‌كدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ميسرى كرد.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: به په‌ژاره‌يه‌كى زۆره‌وه گوێم له هێرشى تيرۆريستى له ميسر بووه، ئه‌مريكا به توندى ئيدانه‌ى ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بڕواى ته‌واوم به‌وه هه‌يه كه سه‌رۆك سيسى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 9ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، كڵێسه‌كانى مارگۆرگيسى شارى ته‌نتا و كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى ميسر رووبه‌ڕووى په‌لامارى تيرۆريستى بوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و دانيشتوانى ميسر رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى ته‌نتا تا ئێستا 27 كوژراو و 78 بريندار هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتيشى: له كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه 11 كوژراو هه‌ن كه سێيان ئه‌فسه‌رن و 35 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدايه كه بڕياره له 28 و 29ى ئه‌م مانگه‌دا پاپاى ڤاتيكان سه‌ردانى ميسر بكات.
رێكخراوى داعش، له رێى كه‌ناڵى ئه‌عماقه‌وه، به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قينه‌وانه ده‌ربڕى.
ساڵى رابردووش له ناوه‌ڕاستى قاهيره كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى كاتدرائى ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 29 كه‌س كوژران و 70ى ديكه بريندار بوون.