ھێشتا لیژنەی ماددەی 140 دروست نەكراوە

"دەبێ كورد پڕۆژەیەكی ھەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بە مەبەستی گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر ھەرێمی كوردستان"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی تا ئێستا لیژنەی مادەی 140 دروست نەکراوەو بەرپرسێکی گۆڕانیش دەڵێت: "بەرپرسانی بەغدا جیدی نین لەجێبەجێکردنی مادەی سەدوچل و تەنھا کات دەکوژێت، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتیش پێی وایە کە دەبێت کورد پڕۆژەیەکی ھەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ بکات لەبارەی گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.