رووسیا و ئێران: ئه‌مریكا هێڵی سوری تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر
رووسیا و ئێران به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا راده‌گه‌ینن، ئه‌مریكا له سوریا هێڵی سوری تێپه‌ڕاندووه و له‌مه‌ودوا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر سوریا ده‌ده‌ینه‌وه.
سەنتەری فەرماندەیی ھاوبەشی سەربازیی رووسیا و ئێران، كە له ژمارەیەك گروپی چەكداری دیكه‌ی هاوپه‌یمانی سوریا پێكدێت، ھەڕەشە لە ئەمریكا دەكەن و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایدەگەیەنن "ئه‌مریكا هێڵی سوری تێپه‌ڕاند و ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی بۆ سەر سووریا ئه‌نجام بدات، وەڵامی دەدەینەوە".
به ده‌نگه‌وه هاتنی رووسیا و ئێران سێ رۆژ پاش هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا دێت كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو به 59 مووشه‌كی تۆماهۆك، بنكه‌ی هه‌وایی شه‌ریعات له پارێزگای حمس مووشه‌كباران كرد.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێیان وایه رژێمی سوریا له‌م بنكه هه‌واییه هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له خان شێیخۆن له پارێزگای ئیدلب ئه‌نجامداوه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 80 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون و به‌شێك له قوربانیانیش ژن و منداڵن.
سەنتەری فەرماندەیی ھاوبەشی سەربازیی رووسیا و ئێران له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مریكا هێڵی سور له سوریا به‌زاندووه، له‌مه‌و دوا به‌هێز وه‌لامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه، كه هێڵه سوره‌كانی ببه‌زێنێت و ئه‌مریكاش تواناییه‌كانمان ده‌زانێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ریكس تیلرسن، رووسیای شه‌رمه‌زار كرد بۆ یارمه‌تیدانی هێرشی كیمایی و راشیگه‌یاند رووسیا شكستی هێنا له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی 2013 بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریا.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌ی مایكل فالن وه‌زیری به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر كوشتنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی سڤیل له سوریا، رووسیا تۆمه‌تباره.
رووسیا زۆر توڕه‌یه به‌رامبه‌ر هڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆریس جۆنس بۆ موسكۆ، كه به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا سه‌ردانی خۆی بۆ رووسیا هه‌ڵوه‌شاند.