بالەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خەونەکەی نزیکتر دەبێتەوە

لە قۆناخی کۆتایی خولی بژاردەی عێراق یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

K24- هەولێر

بالەی پێشمەرگەی سلێمانی بە سەرکەوتن دەستی بە قۆناخی کۆتایی خولی بژاردەی عێراق کرد و ئەمڕۆش دووەم یاریی خۆی ئەنجام دەدات.

لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناخی چوارەمی خولی بژاردەی عێراق، بالەی پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ سێت بەرامبەر سێتێک لە گازی باشووری بردەوە، ئەنجامی سێتەکان 25-18, 20-25, 25-23, 27-25 بوون.

بالەی پێشمەرگەی سلێمانی پێشەنگی یانەکانی عێراقی گرتووە و نزیکە بۆیەکەمجار وەکو یانەیەکی کوردستان ببێتە پاڵەوانی خولەکە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 14:00 دووەم یاریی خۆی لە هۆڵی شەعب ئەنجام دەدات و رووبەڕووی حەبانییە دەبێتەوە.

 

یارییەکانی داهاتووی خولی بالەی بژاردەی عێراق:

ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 10 - 4 - 2017
پێشمه‌رگه‌ - حه‌بانیه‌ - كاتژمێر - 2:00
به‌حری‌ - شوڕته‌ - كاتژمێر- 4:00
غاز جنوب - سه‌ناعه‌ - كاتژمێر- 6:00
 
ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 11 - 4 - 2017
پێشمه‌رگه‌ - به‌حری‌ - كاتژمێر - 2:00
سه‌ناعه‌ - حه‌بانیه‌ - كاتژمێر - 4:00
شوڕته‌ - غاز جنوب - كاتژمێر - 6:00
 
ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 12 - 4 - 2017
پێشمه‌رگه‌ - سه‌ناعه‌ - كاتژمێر - 2:00
غاز جنوب - به‌حری‌ - كاتژمێر - 4:00
شوڕته‌ - حه‌بانیه‌ - كاتژمێر - 6:00
 
ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 13 - 4 - 2017
سه‌ناعه‌ - به‌حری‌ - كاتژمێر - 11:00
غاز جنوب - حه‌بانیه‌ - كاتژمێر : 1:00
شوڕته‌ - پێشمه‌رگه‌ - كاتژمێر - 5:00